حوکمی ئێعدامی پێنج هاووڵاتیی کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی دیزڵ ئاوای شاری کرماشان جێبەجێ کرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەز، ٥ هاووڵاتیی لە زیندانی دیزڵ ئاوا ئێعدام كران. تا کاتی بڵاوبوونهوهی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەو پێنج هاووڵاتییە لەلایەن میدیاکان و بەرپرسانی ڕژیمهوه ڕانەگەیەندراوە.