
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕه‌وتی ئێعدامه‌كان له ئێران هه‌روا به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیكه‌م پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم ئێعدام كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو به‌ندكرای ٦٠ و ٧٠ ساڵ ته‌مه‌ن له زیندانی ورمێ به تۆمه‌تی كوشتن له سێداره دراون. ئه‌م دوو به‌ندكراوه ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بوو له زیندان ڕاگیرابوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و كه‌ره‌ج كه به تۆمه‌تی “فساد فی الارض” و “کوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، ئێعدام كراون. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئانقه‌ست” له زیندانی زه‌نجان ده‌كه‌ن.
