عەرەبستانی سەعوودی پێاوێکی بە بیانووی ئەمجامدانی چەند تاوانێک لە کاتی میرمنداڵی دا ئێعدام کرد.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن: “مستەفا هاشم ئەلدەرویش لە ساڵی 2015ی زایینی بە هۆی بەشداری لە چەند ناڕەزایەتییەکی دژە دەوڵەتی ئەو سزایەی بە سەر دا سەپاوە”. ناوبراو لە کاتی ئەنجامدانی “تاوانەکان” 17 ساڵ تەمەنی بووە. ئێعدامی ئەو کەسە سەرەڕای ئەوەیە کە دەوڵەتی عەرەبستان متمانەی داوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام دژ بە منداڵان.