به‌یانی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی ٨ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان، قزلحه‌سار، به‌نده‌رعه‌باس، بۆرازجان و بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٧ به‌ندكراو له وانه شارومه‌ندێكی ئه‌فغانستانی به ناوه‌كانی سه‌عید كاشانی، عه‌بدۆلجه‌بار جه‌ماڵزی، حه‌لیم به‌راهوویی، جه‌هانشاه ئه‌فشار، ناسر ده‌هار، قه‌نبه‌ر غه‌فاری و نوره‌دین محه‌ممه‌دزاده به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان، به‌نده‌رعه‌باس، قزله‌حه‌سار و بیرجه‌ند له سێداره دراون. هاوكات حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی ئه‌حمه‌د به‌نی ئه‌سه‌د به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی بۆرازجان جێبه‌جێ كراوه.