به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ حوكمی ئێعدامی “موسته‌فا ساڵحی” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار ٩٦ له زیندانی كه‌هریز سه‌نگی نه‌جه‌ف ئاباد، به‌كرده‌وه ده‌رهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشه‌ممه موسته‌فا ساڵحی به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌ی گوازترابوویه‌وه بۆ ژووری تاكه‌سی ئه‌م زیندانه. شایانی باسه، له‌حاڵێكدا كه دادگای ڕژیم موسته‌فا ساڵحی به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كردبوو، به‌ڵام ناوبراو له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ڕه‌ت كردبووه‌وه.