کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ئێعدامی سێ زیندانی لە زاهیدان و مەشهەد

اعدام سه زندانی در زاهدان و مشهد1

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 14ی مانگی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی قەتڵ ئەم سزایەیان بە سەر دا سەپابوو، لە زیندانەکانی زاهیدان و مەشهەد بە کردەوە دەرهات.

ئێدریس گۆرگیج و هاشم تۆرابی کە هەر دووکیان پێشتر بە جیاواز و بە تۆمەتی قەتڵ سزای ئێعدامیان بە سەردا سەپابوو، حووکمەکەیان بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بە کردەوە دەرهات. هەروەها بەندکراوێکی دیکەش هەر لەو رۆژە دا، لە زیندانی مەشهەد حووکمی ئێعدامەکەی بە کردەوە دەرهاتووە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کام لە مێدیاکانی سەر بە رژیم، باسێکیان لە ئێعدامی ئەو سێ کەسە نەکردووە.