به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٣ به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مه‌وادی موخه‌دیر، موحاربه و قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، شیبانی ئه‌هواز و زه‌نجان ئێعدام كران. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه‌ش به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی، بۆ به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی زاهێدان ڕاگوێزراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌نوه‌ر نارویی” كه پێشتر به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتن و ڕاگواستنی مه‌وادی موخه‌دیر ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو له زیندانی ده‌ستگردی ئێسفه‌هان ئێعدام كرا. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا، به‌ندكراوێكی دیكه به‌ناوی “عه‌لی مه‌تیری” كه ساڵی ٩٧ به تۆمه‌تی موحاربه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له زیندانی شیبانی ئه‌هواز ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به‌ناوی “عه‌باس عه‌لی حسێنی” كه له ساڵی ٩٦ه‌وه به تۆمه‌تی قه‌تڵ له زینداندا ڕاگیرابوو، به‌هۆی ڕه‌زایه‌ت نه‌دانی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، له زیندانی زه‌نجان ئێعدام كرا. هاوكات “جاوید دێهقان خه‌له‌د” هاووڵاتیی هاووڵاتیی به‌لوچستان بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمی ئێعدام بۆ به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی زاهێدان ڕاگوێزرا. شایانی باسه، به جێبه‌جێ كردنی ئه‌م حوكمه، ژماره‌ی كه‌سانێك له كۆتاییه‌كانی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه هه‌تا ئێستا له زاهێدان ئێعدام كراون ، ده‌گاته ١٦ كه‌س.