له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، لاینكه‌م سێ به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له‌م زیندانه ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م سێ به‌ندكراوه له سێ په‌روه‌نده‌ی جیاجیا و له مه‌ودای ساڵه‌كانی ٩٢، ٩٤ و ٩٧، به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. ناوی دوو كه‌س له‌م به‌ندكراوانه “مێهدی و ئه‌ره‌ستوو” ڕاگه‌یه‌ندراوه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌وڵه‌تی ئێران له ڕوانه‌گه‌ی هه‌ژماری جه‌معییه‌ت و ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌م وڵاته، له پله‌ی یه‌كه‌می جیهان دایه.