کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی هه‌مه‌دان

اجرای حکم اعدام سه زندانی در زندان همدان

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی هه‌مه‌دان كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م سێ به‌ندكراوه‌ له‌ ساڵی ٩٧وه‌ له‌ زیندان ڕاگیراون و حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یان، گوازترابوونه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی هه‌مه‌دان. شایانی باسه‌، ئێعدامی ئه‌م سێ به‌ندكراوه‌ هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ وڵاتی ئێران به‌ پێی ڕێژه‌ی جه‌معییه‌ته‌كه‌ی له‌ئاستێكی به‌رزدایه‌ و پله‌ی یه‌كه‌می ئێعدامی شارومه‌ندانی خۆی له‌ جیهاندا هه‌یه‌.