به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه سێ به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به شێوه‌ی جیاجیا له زیندانه‌كانی ورمێ، مه‌شهه‌د و یاسووج له سێداره دران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە به‌ناوی “ئەرسەلان یاسینی” تەمەن ٣٢ ساڵ كه ١٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئانقه‌ست”ی دوو كه‌س له نزیكانی خۆی دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ لە زیندانی ناوه‌ندی ورمێ جێبەجێ کرا. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ له زیندانی مه‌شهه‌د كه ساڵی ٩٧ به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك له زیندانی ناوه‌ندی یاسووج كه به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له زیندانی ئه‌مشاره به‌كرده‌وه ده‌رهات.
