له ماوهی دوو ههفتهی ڕابردوودا، حوکمی ئێعدامی سێ هاووڵاتیی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان بەڕێوە چوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، شوناسی دوو کەس لهو بهندكراوانه “شەهاب نادری”، تەمەن ٢٢ ساڵ و “بورزو محەممەدی” تەمەن ٣٨ ساڵ ڕاگەیندراوه و هەروەها سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەوتوو بەسەر ئێعدامکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە، میدیاکانی نێوخۆی ئێران و بەرپرسانی ڕژیم لە بهرامبهر لەسێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە بێدەنگییان هەڵبژاردووە. شایانی باسه، ئەو دوو بهندكراوه بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” بە “قیساس” مەحکووم کرابوون. جێگهی ئاماژهیه، شوناس و تاوانی سێیەمین زیندانی کە لەو ڕۆژەدا و لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئێعدام کرابوو، هەتا ئێستا ناڕوونە.