به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراو كه بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە لایەن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانه‌كانی ورمێ و ئه‌هواز له سێداره دران.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی سەرماوەز، دوو به‌ندكراو بە ناوەکانی “عەلی مەحموودپوور” و “مورتزا ئەشەرەفی” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لەسێدارەدران. شایانی باسه، ئه‌م دوو زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز، به مه‌به‌ستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون”. هاوكات به‌ندكراوێك كه به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی سپیداری ئه‌هواز له سێداره درا.