له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌راك، قوم و ته‌ورێز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی مێهدی موته‌وه‌لی و سه‌یفۆڵڵا نه‌سیری به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌راك و ته‌ورێز ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی سوهراب حه‌یدره‌ی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قوم جێبه‌جێ كراوه.