به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، حوکمی سێدارەی دوو برای خەڵکی شاری ورمێ کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری حوکمی سێدارەی دوو برا بە ناوەکانی “داریوش دەروێشی” تەمەن ٣٥ ساڵ و “دانش دەروێشی” تەمەن ٢٧ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا. ئەو دوو هاووڵاتییە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی دوو برای دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر دەزگای دادوەریی ڕژیمهوه حوکمی سێدارەی بەسەریاندا سەپاندبوو.