کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ئێعدامی دوو زیندانی لە مەراغە

اجرای حکم اعدام دو زندانی در زندان مراغه

رۆژی دووشەممە 14ی مانگی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی فەرهاد نەجەفی 25 ساڵە و عەلی حەحمەدی 23 ساڵە لە زیندانی مەراغە بە کردەوە دەرهات.

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی قەزایی رژیم “ئەم دوو کەسە پێشتر بە تۆمەتی “دەستدرێژی” دەستبەسەر کراون و سزای ئێعدامیان بۆ دەرچووە”. ئێعدامی ئەو دوو کەسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە هیچ کام لە مێدیاکانی سەر بە رژیمەوە بڵاو نەبووەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەڵسووراوان و چالاکانی مافی مرۆڤ، زیاد لە 72 لە سەدی سزاکانی ئێعدام لە ئێران بە نەهێنی بە کردەوە دەردێن.