دوو به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” و “ده‌ستدرێژی جنسی” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، له زیندانه‌كانی شاری كۆرد و مه‌شهه‌د ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوێكی لاو كه پێشتر له ساڵی ٩٦ به تۆمه‌تی “كوشتن” له شاری لۆردگان ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له زیندانی ناوه‌ندی شاری كۆرد ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك له زیندانی مه‌شهه‌د كه به تاوانی “ده‌ستدرێژی جنسی” له زیندانی مه‌شهه‌د ڕاگیرابوو، سه‌رله به‌یانی هه‌مان ڕۆژ له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره له‌سێداره درا.