دوو به‌ندكراو كه پێشتر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، له زیندانه‌كانی ڕه‌جایی شار و مه‌شهه‌د له سێداره دران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوێك كه ساڵی ٨٥ به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك له زیندانی مه‌شهه‌د كه پێشتر به هه‌مان تۆمه‌ت به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره ئێعدام كرا.