به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی سێدارەی دوو به‌ندكراوی خەڵکی شاری ورمێ کە پێشتر به تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە حوكمه‌كه‌یان جێبەجێ کرا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانبار، حوکمی سێدارەی دوو برا بە ناوەکانی “داریوش دەروێش پووڕ” تەمەن ٣٥ ساڵ و “دانش دەروێش پووڕ” تەمەن ٢٧ ساڵ دانیشتووی گوندی دلەدەری ناوچەی ئەنزەلی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا. شایانی باسه، ئەو دوو هاووڵاتییە پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی کوشتنی دوو كه‌سی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سه‌پێندرابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێك له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به ناوی “سامان” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌سێداره دراوه.