ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “محەڕەم نێعمەتی و عەسکەر بەرتەر” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەرێوەچوو.
به ئیدعای كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، ئەو دوو بەندکراوە پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە دۆسیەیەکی هاوبەشی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و حوکمی ئێعدام‌یان بەسەردا سەپێندراوه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ندكراوێكی دیكه كه له ساڵی ٩٦ه‌وه به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.