کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا و چارەنووسی کەسێکی دیکەش کەبە هەمان مەبەست برابووە ژووری تاکەکەسی، نادیارە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، حوکمی سێدارە دوو بەندکراو به‌ ناوه‌كانی “ئه‌میرحسێن” و “عه‌لی عه‌بدی” کە بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. شایانی باسه‌، “عەلی عەبدی” له‌ ٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و “ئەمیر حسێن” لە پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست دەستبەسەر و لە زیندانی ورمێ ڕاگیراون.