کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ

اعدام دو زندانی در ارومیه1

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی لانیکەم دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئەمین سەفەر کش و ئەسەد کشاوەرز، تەمەن ٤٢ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

ئەمین سەفەر کش لە بەندی لاوان و ئەسەد کشاوەرز لە بەندی ١ ــ ٢، ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی بەیتوڵڵا موتەلیبی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە. بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ حوکمی ئێعدامی بەیتوڵڵا موتەلیبی بۆ ماوەی یەک مانگ و بە مەرجی دابین کردنی بڕی دیەی دیارکراو ڕاگیراوە و گەڕێندراوەتەوە بەند. شایانی باسه‌، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپابوو و ئەسەد کشاوەرز ماوەی ٢٠ ساڵ بوو کە لە زیندانی ورمێدا بەند کرابوو.