سه‌رله به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی به‌فرانبار، دوو به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌ته‌كانی “پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” و “قه‌تڵ” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له زیندانه‌كانی قه‌زوێن و یه‌زد ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “شه‌مسه‌دین سوله‌یمانی” دانیشتووی شه‌بسته‌ری ته‌ورێز كه ساڵی ٩٤ به تاوانی “هه‌ڵگرتن و ڕاگرتنی مه‌وادی مۆخه‌دێر” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی هه‌ینی له زیندانی ناوه‌ندی قه‌زوێن له سێداره درا. هه‌روه‌ها بەرەبەیانی ڕۆژی هه‌ینی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دوروود سەر بە ئۆستانی لوڕستان بە ناوی “ڕەزا شێرزاده” تەمەن ٣٦ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد ئێعدام کرا. جێگه‌ی ئاماژیه، ناوبراو پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “قەتڵ” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.