کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و برووجێرد

ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و برووجێرد4

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و كه‌ره‌ج كه‌ پێشتر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کاتژمێر ١١ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی شەوی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە ناوی “خدر قەویدڵ” جێبەجێ کرا. شایانی باسه‌، “خدر قەویدڵ” نزیکەی ٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی “حسێن سەروەری و هەژیر ئێران نژاد” بە تۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبه‌ره‌كان” دەستبەسەر و لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانان، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد بە ناوی “شاباز حەدادی” لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگەیاندووە: شاباز حەدادی بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.