کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

اعدام سه زندانی در زندان های مختلف

اعدام سه زندانی در زندان های مختلف

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و برووجێرد به‌ تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌وادی مۆخه‌دێر” و “قه‌تڵ” له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی سه‌رماوه‌ز حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس كه‌ ساڵی ٩٤ به‌ تۆمه‌تی “كوشتن” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوێك له‌ زیندانی برووجێرد به‌ تۆمه‌تی “هه‌ڵگرتنی مه‌ودای مۆخه‌دێر” ئێعدام كرا. بە پێی ئامارەکان ، ئێران بە پێی ڕێژەی خەڵکی وڵاتەکەی زۆرترین ئێعدامی لە جیهاندا تێدا بەڕێوە دەچێت. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ٧٢ له‌سه‌دی ئێعدامەکان بە شێوەی نەهێنی بەڕێوە دەچن و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوە ناکرێنەوە.