سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌رمانان، دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی بابۆل و مه‌شهه‌د له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سێداره دران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوێك له زیندانی بابۆل كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی دووشه‌ممه له پاركی جه‌نگه‌ڵی “بابۆلكنار” و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك له سێداره درا. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی ناوه‌ندی مه‌شهه‌د ئێعدام كرا.