سهرله بهیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، دوو بهندكراوی سیاسیی بە ناوەکانی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە” خەڵکی شاری مهاباد، لهسهر بڕیاری دهزگای قهزایی ڕژیم لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئێعدام کران.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، حوکمی لەسێدارەدانی ئەو دوو بهندكراوه، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی ١٣ کەس لە کوژراوەکانی تەقینەوەی بومب لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٨٩، جێبەجێ کراوە. “سابیر شێخ عەبدوڵڵا”خوێندکاری پێشووی کارناسیی باڵای زانکۆی عەلامەی یەکسانیی شاری تاران و “دیاکۆ ڕەسووڵ زادە” لە ساڵی ٩٢وەوە لە زینداندان و پاش ڕەتکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانیان لە دیوانی باڵای وڵات، ساڵی ٩٦ سهرلهنوێی لە لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “ئەنجامدانی تەقینەوە” و “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگهی ئاماژهیه، گواستنەوەی لەناکاوی ئەو دوو بەندکراوە بۆ ژووری تاکەکەسی نارەزایەتیی باقی بەندکراوانی لێکەوتبووهوه، بە جۆرێک کە بەرپرسانی زیندان ئیزنیان نەداوە بەندکراوان لە ساڵۆنی زیندان کۆببنەوە. شایانی باسه، ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٢ی مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٢ لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی خهڵكی شاری مهاباد بە ناوی “حسێن عوسمانی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له مهاباد، حوکمی ئێعدام لەبهر چاوی خەڵکیان بەسەردا سەپێندرابوو.