سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو به‌ندكراوی دیكه كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج حوكمه‌كه‌یان به كرده‌وه ده‌رهات.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م دوو به‌ندكراوه، ژماره‌ی ئێعدام كراوان له‌م زیندانه، له ڕۆژی چوارهشهممهوه هه‌تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته ٨ كه‌س. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان پێشتر ئێعدامی لانیكه‌م ٦ زیندانی دیكه‌شیان له‌م زیندانه پشتڕاست كردبووه‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كه به “قه‌تڵ” مه‌حكووم كرابوو، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمهكمهی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سیی ئه‌م زیندانه ڕاگوێزراوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاتووه كه، به‌ندكراوێك له ئۆستانی خووزستان كه له ١٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” زیندانی كرابوو، به ڕهزاهیهت و لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له مه‌رگ ڕزگاری بووه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ش له شارستانی “ئێسفراین” كه هه‌ر به‌م تۆمه‌ته پێشتر به سزای ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، دوای تێپه‌ڕ كردنی ١٩ ساڵ زیندان، به یارمه‌تیی هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌مشاره و به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كۆژراوهكه له‌م سزایه ڕزگاری بوو.