ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢ به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئێران، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی “غوڵام ڕه‌زا تاهوونه و عه‌لی تاهوونه” له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. ئه‌م دوو برایه كه دانیشتووی شارۆچكه‌ی “لاهیجان”ی ته‌ورێز بوون، پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێعدامی ئه‌م دوو به‌ندكراوه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی ڕژیم و ناوه‌ندی قه‌زاییه‌وه میدیایی نه‌كراوه‌ته‌وه.