کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی بەندکراوێک لە کرماشان بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی

ئێعدامی بەندکراوێک لە کراماشان بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی 1

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بەندکراوێکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناسناوی “کامبیز فەتحی” تەمەن ٢٨ ساڵ، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندی کرماشان لە سێدارە درا.

ناوبراو سێ ساڵ لەمەوپێش لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیمەوە بە تۆمتی “کوشتنی بە ئەنقەست”، حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرا. جێگای ئاماژەیە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی ترسی لە کاردانەوەی کۆمەڵگای ئێران دژ بە سزای سێدارە، لە مانگانی ڕابردوودا کۆمەڵێکی زۆر لە بەندکراوانی بە بێ  ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەکانیان، لە سێدارە داوە.