به‌ندكراوێك له زیندانی ئه‌میرئابادی گورگان كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ناوی ئه‌م زیندانییه “حه‌مید سه‌ماعی” بووه. ناوبراو، ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له جه‌ریانی شه‌ڕ و ناكۆكی بنه‌ماڵه‌یی به تۆمه‌تی “قه‌تڵی به‌ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه دوای لێ‌خۆش نه‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ناوبراو له زیندانی “ئه‌میرئاباد”ی شاری ” گورگان، حوكمه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئێعدامی ناوبراو هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره ڕه‌سمییه‌كانی ناوخۆوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.