سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوێك بەناوی “کامیل قادری ئەقدەم” خەڵکی گوندی “دێڵز”ی پیرانشار، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە زیندانی نەغەدە ئێعدام کرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو به‌ندكراوه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”ی هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا و بە هەمان تۆمەت لەلایەن دەزگای قه‌زاییه‌وه بە ئێعدام مەحکووم کرا. شایانی باسه، حوکمی ئێعدامی ئەو به‌ندكراوه پاش پێنەدانی ڕەزامەندی لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە جێبەجی کراوە.