کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌2

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مروڤی هەنگاو، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییه‌ك سەرەڕای ئەوەی کە بۆ ٤٥ ڕۆژ دواتر دواخرابوو، بە شێوەیەکی لەناکاو لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌رله‌ بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “مورتەزا پیرخزری” تەمەن ٤٢ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا. جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەی ناوبراو لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ مۆڵەت بە بنەماڵەکەی درابوو هەتا بڕی دوو میلیارد تمەن پارە ڕادەستی بنەماڵەی کوژراوەکە بکەن و حوکمەکەی جێبەجێ نەکرێت. ناوبراو ڕۆژی شەممە هاوڕێ لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “سەعید محەممەدی‌فەرد” بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمه‌كه‌یان گوازترابوونه‌وه‌ بۆ ژووری تاکەکەسی ئه‌م زیندانه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، مورتەزا پیرخزری دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو و لەو کاتەوە لە زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو.