به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی سەوڵاوا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، حوکمی سێدارەی “محەممەدعەزیز مەحموودی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا كه به تۆمهتی “كوشتن” دهستبهسهر كرابوو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ لە زیندانی ناوەندیی سنە بهكردهوه دهرهات. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو لە مانگی ڕەمەزانیشدا جاریکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێ کردانی حوکمەکەی برابووە ژووری تاکەکەسی، بەڵام حوکمەکەی دواخرابوو.