به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاوکات لەگەڵ سێهەمین رۆژی مانگی رەمەزان و لە سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، حوکمی ئێعدامی به‌ندكراوێك لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٨ی مانگی گوڵان، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی ” بوڵوانئاوای”ی دێهگولان بە ناوی “کەیوان ئەڵڵا مورادی” تەمەن ٢٨ ساڵ، كه پێنچ ساڵ لەمەوبەر لە تێکهەڵچوونێکی سەر شەقام کەسێکی خەڵکی قوروەی بە ناوی” عیماد خالیدیان” کوشتبوو و له لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.