کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد4

سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی خەڵکی ئه‌مشاره‌یان جێبەجێ کرد.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پوشپەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شامات” سه‌ر به‌ شاری مەهاباد، بە ناوی “وەیس عەلی‌پوور”، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ئەمشارەوە، ئێعدام کرا. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو زیندانییە، لە حەوشەی زیندانی مەهاباددا لەسێدارە دراوە و زیندانییانی دیکە لە پشت دەلاقەی ژوورەکانیانەوە چاویان لەو ڕووداوە بووە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، ئێران بە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ٢٥٣ هاووڵاتی لە ساڵی ٢٠١٨دا، بە دووهەمین وڵاتی جیهان لە ئێعدامکردنی هاووڵاتییانی خۆی بە ئەژمار دێت.