
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك له زیندانی مه‌شهه‌د كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی وه‌كیل ئاباد ئێعدام كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێعدامی ناوبراو هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناخۆی ڕژیم ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، زیاتر له ٧٥ له‌سه‌دی ئێعدامه‌كان به‌شێوه‌ی شاراوه ئه‌نجام ده‌درێن و له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت یاخود ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی ڕاناگه‌یه‌ندرێن.
