به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، حوكمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی سه‌رپۆل زه‌هاب لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رله بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کەل داوود”ی سه‌رپۆل زه‌هاب بە ناوی “فەرزاد شەکەری” لە زیندانی دیزل ئابادی کرماشان به‌كرده‌وه ده‌رهات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “فەرزاد شەکەری” چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.