ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، به تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست، حوکمی ئێعدامی لاویکی خەڵکی شاباد لە زیندانی کرماشان جێبه‌جێ كرا.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد بە ناوی”تورەج موراد حاسڵ” تەمەن ٣٤ ساڵ، له زیندانی دێزڵ‌ئاوای کرماشان به‌كرده‌وه ده‌رهات. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له هه‌مان ڕۆژدا، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی بانەش بە ناوی “لۆقمان ئه‌حمه‌دپوور” لە زیندانی ناوەندی سنە ئێعدام كرا.