کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی سنه‌

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی سنه‌

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی سێدارەی به‌ندكراوێك لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا و حوکمی دوو کەسیان بۆ دوای مانگی ڕەمەزان دواخرا. پێنج بەندکراوی دیکەش بڕیارە له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی پێنجشه‌ممە و هەینی لە سێدارە بدرێن.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، دوو کەس لەو بەندکراوانەی کە لە زیندانی سنە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان گوازرابوونە ژووری تاکەسی، براونەتە بەر پەتی سێدارە و حوکمی سێدارەی “لوقمان ئەحمەدپوور” خەڵکی بانە جێبەجێ کراوە و حوکمی سێدارەی “سەعید محەممەد پوور” خەڵکی کرماشان بە مەرجێک ئەو بڕە پارەیەی کە وەکوو دیە دیاری کراوە دابین بکات، بۆ دوای مانگی ڕەمەزان دواخراوە. لەلایەکی دیکەوە، برای “حسێن حەیدەری”، ئەو هاووڵاتییە سەقزییەی کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لە زیندانی سەقز لەسێدارە بدرێت ڕاگەیاندووه‌: بنەماڵەی کوژراوەکە ڕەزامەندییان نیشان داوە کە لبڕی وەرگرتنی ٧٠٠ میلیۆن تمەن، لە حسێن خۆش بن و هەتا دوای مانگی ڕەمەزان کاتمان پێدراوە کە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەین.