به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی “ڕزگار زەندی” لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە به‌كرده‌وه ده‌رهات
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ڕزگار زەندی” تەمەن ٢٤ ساڵ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “کوشتنی به ئەنقەست” دەستبەسەر و لەیانە دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی لە به‌رامبه‌ر بینای زیندان و پارکی شارەکی سەعدی کۆببوونەوە هەتا بتوانن ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە بە دەست بێنن، بەڵام به‌هۆی لێی خۆش نەبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، ناوبراو لە سێدارە درا.