به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێك له زیندانی بیرجه‌ند كه لایه‌ن دادگاوه به “قه‌تڵ” تومه‌تبار كرابوو و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، ئێعدام كراوه
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوێك له زیندانی بیرجه‌ند كه له ساڵی ٩٤ه‌وه به تۆمه‌تی كۆشتنی ٢ كه‌س له شارستانی “سه‌ربیشه” ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو و پاشان له لایه‌ن دادگای كه‌یفه‌ریی ئۆستانی خوراسانی جنووبی سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، حۆكمه‌كه‌ی به كرده‌وه ده‌رهاتووه. شایانی باسه ناوه‌نده‌كانی ڕژیم هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ناسنامه ئه‌م هاووڵاتییه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.