ده‌وڵه‌تی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی گه‌ڵارێزان، ڕایگه‌یاند كه زیاتر له ٢٠ كه‌سی به تاوانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له زیندانی ناسرییه ئێعدام كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، ئه‌م كه‌سانه له پارێزگا جۆراوجۆره‌كانی عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌یان، ڕه‌وانه زیندانی ناسرییه له باشووری ئه‌م وڵاته كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی ٢٠٠٥ و به پشتبه‌ستن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسم، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی بیانی به تاوانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئێعدام كردووه. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا، لانیكه‌م ٧ كه‌سی دیكه به هه‌مان شێوه له زیندانی ناسرییه ئێعدام كراون.