
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی بێلژیكی له ئێعتراز به كوشتنی سه‌دان كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران، به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ڕژیم له‌م وڵاته، وێنه‌ی كوژراوه‌كانیان له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی برووكسێل نه‌خشاندبوو.
ناڕازییان له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌مه هێمای تاوانه‌كانی ڕژیم له شه‌قامه‌كانی ئێرانه كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٣٠٠ ژن و پیاو به ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته كوژراون. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له تویتێكدا ئاماژه‌ی به مه‌ترسی ئه‌شكه‌نجه بۆ سه‌ر سه‌دان كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان كه به شێوه‌ی ڕه‌شبگیر ده‌ستبه‌سه‌ر كروان كردووه. ڕێكخراوه‌كه هه‌روه‌ها به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ی ماڵپه‌ڕێكی مافی مرۆڤ، داوای له خه‌ڵكی بێلژیك كردووه كه بۆ پشتیوانی له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئێران، ئه‌م به‌یانییه واژۆ بكه‌ن. شایانی باسه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له دوایین ڕاپۆرتیدا كه ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه كه لانیكه‌م ٣٠٤ كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران له ڕێكه‌وتی ٢٤ تا ٢٧ی سه‌رماوه‌ز كوژراون.
