پتر له دوو مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران تێپه‌ڕ بووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رین و كۆنتڕۆڵ نه‌كراوی ئه‌م ویرووسه و دواههتهكانی هه‌تا ئێستای، گشت كۆمه‌ڵی خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه. ناكارامه بوونی پێكهاته‌ی چینایه‌تی، سیاسی و ئیدێئۆلۆژیكی كۆماری ئیسلامی له پێناو گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن و هه‌وڵی پێویست بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ویرووسی كۆرۆنا، كۆمه‌ڵگای ئێرانی له‌گه‌ڵ كاره‌ساتێكی مرۆیی ترسناك به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه به‌ئه‌نقه‌ست و به ئامانجی داماوانه‌ی سیاسیه‌وه، ڕاستیه‌كانیان سه‌باره‌ت به هاتنی ئه‌م ویرووسه بۆ ئێران و پانتایی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌یان له خه‌ڵك شارده‌وه. كاتێك كه هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا میدیایی بۆوه، ناوه‌نده ڕه‌سمیه‌كانی ده‌سه‌ڵات به هه‌ڵوێستێكی نه‌فامانه و كۆنهپهرستانهوه له به‌رامبه‌ر خواستی گشتیی قه‌ره‌نتینه‌ی قۆم و باقی شوێنه ئایینیه‌كان بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه زیاتری ئه‌م ویرووسه، موقاومه‌تیان كرد. سه‌رانی ڕژیم به‌م كرده‌وه دژه مرۆیی و جهنایهتكارانهیهی خۆیان كارێكیان كرد كه ئێران ببێته ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و وایان لێ‌كرد كه ئه‌م ویرووسه له چاو هه‌موو وڵاتانی جیهان له ناو خه‌ڵكی ئێران دا زیاترین قوربانی بگرێت. له حاڵێكدا كه سه‌رانی ڕژیم پاش تێپه‌ڕینی پتر له دوو مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه هێستاش به چاوێكی ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م ته‌وه‌ره و به‌ربه ڕاگه‌یاندنی ورد سه‌باره‌ت به پانتایی واقعی بڵاوبوونه‌وه و كوشتاری كاره‌ساتباری ئه‌م ویرووسه ده‌گرن، دوو توێژه‌ری ئێرانی له زانكۆكانی “ویرجینیا” و “ئێم ئای تی“ی ئه‌مریكا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا واته “گه‌شه و خه‌مڵاندنی مۆدێلی دینامیكی له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ داتا ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیه‌كان“، به‌وه گه‌یشتوون كه ژماره‌ی تووش بووان به كۆرۆنا له ئێران تا ئه‌وه‌ڵی مانگی خاكه‌لێوه ٩0٠ هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی گیان به‌خت كردووانیش پتر له ١٥ هه‌زار كه‌س ده‌بێت. پێشتریش ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه ئاماری واقعیی تووش بووانی ئه‌م ویرووسه له ئێران ٥ هێنده‌ی ئه‌و ئاماره‌یه كه به‌رپرسانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه. لاوازبوونی ژێرساختی ته‌ندرووستی و درمانی به‌هۆی ئه‌و ئه‌وله‌ویه‌ت به‌ندیانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی له ته‌رخان كردنی بوودجه له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا گرتوویه‌ته به‌ر، كه‌م بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی بۆ كادری پزیشكی و زیدی عفوونی، كه‌مبوونی ئامرازی ناسینی نه‌خۆشی، ده‌رمان و باقی ئیمكاناتی پێویست، كه‌مبوونی ده‌زگای ئۆكسیژێن و گه‌لێك كه‌م و كوڕیی دیكه، ئه‌م كاره‌ساته‌ی به‌جۆرێك ترسناك كردووه كه هه‌وڵی ماندوونه‌ناسانه و فیداكاریی پزیشكان و په‌رستاران و كادری ده‌رمانی بۆ ڕزگار كردنی گیانی نه‌خۆشه‌كان، نه‌یتوانیوه، زۆر له پانتایی ئه‌م كاره‌ساته كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی وه‌ك زۆر نموونه‌ی دیكه، له‌وانه‌یه كاره‌ساتی كۆرۆنا به به‌ره‌كه‌تی ئیلاهی بزانێت تا به پشت به‌ستن پێی، خۆی له ژێر گوشاری بزووتنه‌وه‌ی دادخوازی دژبه كوشتاری بێره‌حمانه و زه‌بروزه‌نگی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی له كوشتاری موسافرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و درۆنانه‌وه و هه‌روه‌ها دواهاته‌كانی شكستی سه‌رشۆڕانه‌ی نومایشی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس، ده‌رباز كات، به‌ڵام هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه كرێكاران و خه‌ڵكی ستهمێكراوی ئێران، به تێپه‌ڕبوون له قه‌یرانی كۆرۆنا، كۆمه‌ڵ له چنگ كۆرۆنای كۆماری ئیسلامیش ڕزگار ده‌كه‌ن.
قه‌یرانی كۆرۆنا لاوازی و داماوی، گه‌نده‌ڵیی جێكهوتوو و درۆنانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و دژایه‌تیی ئه‌م ڕژیمه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانی خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره قه‌یرانانه‌دا، زیاتر خسته ڕوو. قه‌یرانی كۆرۆنا بۆ جارێكی دیكه به خه‌ڵكی ئێرانی نیشان دا كه ئه‌م ڕژیمه، په‌یگیر كردنی ئامانجی داماوانه‌ی سیاسیی خۆی پێ له هه‌وڵ بۆ ڕزگار كردنی گیانی خه‌ڵك گرینگتره. كۆرۆنا قه‌یرانی ئیدێئۆلۆژیكی كۆماری ئیسلامیی قووڵتر كرده‌وه. ئه‌گه‌ر ئیدێئۆلۆژیی ئیسلام و خورافاتی مه‌زهه‌بی به‌رده‌وام یه‌كێك له پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون و ڕژیم به پشت به‌ستن پێی، كلتوور و ئه‌خلاقیاتی خه‌ڵكی كۆنتڕۆڵ كردووه، به‌ڵام به قه‌یرانی كۆرۆنا خه‌ڵك به ئه‌زموون بۆیان ده‌ركه‌وت كه نه ته‌نیا ئیمامزاده و ئیمامی جۆمعه و شوێنه ئایینیه‌كان هیچیان له‌ده‌ست نایه، به‌ڵكوو خودی ئه‌م ناوه‌نده ئایینیانه بوونه كانگای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و بوونه هۆكاری مردنی ئینسانه‌كان. قه‌یرانی كۆرۆنا و ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی كه له ئاكامی گه‌مارۆ ئابووریه‌كاندا، به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پاوه، نه ته‌نیا ماهیه‌تی دژه ئینسانیی ئه‌مریكای خسته‌ڕوو، به‌ڵكوو له هه‌مان حاڵیش‌دا نیشانی دا كه سیاسه‌ته ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی تا چ ڕاده‌یه‌ك له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك دان. قه‌یرانی كۆرۆنا له باروودۆخێكدا كه كۆماری ئیسلامی حازر نییه له بوودجه‌ی ئینقبازیی ساڵی ٩٩دا، له هه‌زینه‌ی قورسی نیزامی و ناوه‌نده ئینتزامی و ئه‌منیه‌كانی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌م ڕژیمه‌ی پتر له ڕابردوو خستووه‌ته به‌رده‌م داڕمانی ماڵی و لێكهه‌ڵوه‌شانی ئابووری. قه‌یرانی كۆرۆنا له درێژه‌ی نومایشی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس كه مكانیسمێك بوو بۆ جێگیركردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات له ده‌ست سپای پاسداران و ئاڵقه‌ی به‌یتی ڕێبه‌ری، قه‌یران و كێشمه‌كێشه‌كانی ناو پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی توندتر كرده‌وه.
گرینگتر له هه‌مووی ئه‌وانه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری نه ته‌نیا ڕانه‌وه‌ستاوه به‌ڵكوو بێ وه‌ستان درێژه‌ی بووه. هه‌ر له‌و ده‌وره دوو مانگه‌یه‌دا، شایه‌دی ده‌یان مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاری له معدهن و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری بووین. كرێكاران له جه‌ریانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا خوازیاری داخران كارخانه‌كان بوون و له‌و ناوه‌ندانه‌ی وا كه به‌رهه‌مهێنان پێویست بوون خوازیاری هێنانه‌خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كار وێڕای پێدانی ته‌واوی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابین كردنی ئیمكاناتی پێویست بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا بوون. هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا، ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و پشتیوانی بیروڕای گشتی له‌وان بۆ ئازادیی به‌ندكراوان، هه‌روا درێژه‌ی بووه. له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته ناوه‌ندی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان دژبه باروودۆخی ناله‌بار و ناستانداردی زیندانه‌كان و ترس و نیگه‌رانی ئه‌وانی له مه‌ترسیی تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له هێندێك له شار و دێهاته‌كانی ئێران و به تایبه‌ت له كوردستان، لاوانی پڕ جۆش و خرۆش و كه‌سانی خه‌باتكار به پێكهێنانی كۆمیته‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و به وه‌گه‌ڕخستنی داهێنانی جۆراوجۆر ده‌ستیان داوه‌ته خوڵقاندنی هاوپشتی له‌ناو خه‌ڵكدا و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا یارمه‌تیان ده‌ده‌ن.
بێ گومان قه‌یرانی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و نۆره‌ی ڕزگاربوون له چنگ كۆرۆنای كۆماری ئیسلامیش ده‌گاتێ. له ده‌وره‌ی قه‌یرانی كۆرۆنادا، قه‌یرانه‌كان و داماویهكانی كۆماری ئیسلامی توندتر ده‌بنه‌وه. ئێران ناگه‌ڕێته‌وه ده‌وره‌ی پێش قه‌یرانی كۆرۆنا. پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی تا دێت ناسه‌قامگیرتر ده‌بێت، نابێ ڕێگه بده‌ین كۆماری ئیسلامی به‌سه‌رماندا بڕووخێت. پێویسته كۆمیته و شۆرا و ڕێكخراوه كرێكاری و جه‌ماوه‌ریه‌كان له كارخانه و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاریه‌كان و له گه‌ڕه‌كی شاره‌كاندا پێك بێنین. ئه‌م ناوه‌ندانه له باروودۆخی ئێستادا ده‌توانن وه‌ك ئۆرگانی ڕێبه‌ریی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ور و نه‌خش بنوێنن و له دواڕۆژی ڕووخانی ڕژیمدا وه‌ك ناوه‌ندی دهسهڵاتداریهیی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بكه‌ونه كار.