کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئینتێرنێت و كۆماری ئیسلامیی ئێران شكستێكی دیكه‌ به‌ڕێوه‌یه‌

Internet Lock 2

لهحاڵێكدا كهناڕهزایهتیی بهرین لهئاست گهڵاڵهی سنووردار كردنی ئینتێرنێت ههروا درێژهی ههیه، سهرۆكی مهجلیسی ڕژیم ڕۆژی پێنجشهممه٧ی مانگی گهلاوێژ، زاڵبوونی هێزهچهكدارهكانی بهسهر فهزای مهجازی تهئید كرد. نوێنهرانی مهجلیسی ڕژیم ڕۆژی چوارشهممه٦ی مانگی گهلاوێژ گهڵاڵهی سنووردار كردنی ئینتێرنێتیان پهسهند كرد. ئهم گهڵاڵهیهگشت فهزای مهجازی لهوانهسایتهئینتێرنێتییهكان و ئهپڵیكهیشێنهكان دهگرێتهوه‌. لهماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوودا بهكارهێنهرانی فهزای مهجازی و خاوهنانی كهسب و كارهئانلاینهكانبهشێوهی جۆراوجۆر ناڕهزایهتیی خۆیان لهئاست ئهم گهڵاڵهیهدهربڕیوه‌. بهپێی مادهی ٩، ئهم گهڵاڵهیهكارگرووپێكی پێكهاتوویهلهسهرۆكی ناوهندی میللی فهزای مهجازی، نوێنهرانی ستادی گشت هێزهچهكدارهكان، سازمانی ئیتلاعاتی سپا، وهزارهتی ئیتلاعات، وهزارهتی پهیوهندی و تێكنۆلۆژیی زانیاری، و دهزگای قهزایی كهبهسهر ئهم گهڵاڵهیهدا چاوهدێری دهكهن.

لهم سهردهمهدا بوونی ئینتێرنێتی خێرا و بههێز یهكێك لهنیشانهكانی گهشهی ئابوورییهو مافی دهستڕاگهیشتنی ئازاد بهزانیاری و ههواڵ، یهكێك لهپێوهرهكانی بوونی ئازادی و مافی تاكهكهسی و مافی مرۆڤلهههر كۆمهڵگایهكه‌. ئێران لهو دهگمهن وڵاتانهی جیهانهكهتێیدا گهڕانی ئازادانهی ههواڵ و كهڵك وهرگرتن لهئینتێرنێت بوونی نییهو یان یهكجار لاوازه‌.  ئینتێرنێت لهئێران لهئاستی كۆمهڵدا زۆرتر بۆ وێب گهڕان و پهیوهندی گرتن و لێكۆڵینهوهی زانستیی زانكۆكان كهڵكی لێوهردهگیرێت. بازرگانی لهڕێگهی ئینتێرنێتهوهبههۆی نهبوونی ژێرخان و یاسای پێویست، لهئاستێكی سنوورداردا ئهنجام دهدرێت. سهرهڕای ههمووی ئهم بهربهستانهلێكۆڵینهوهكان نیشانی دهدهن كهسایتهتجارییهكانی ئێران لهئاستی ناوچهكهدا پڕبینهرترینن. لهئێران بۆ كاری دیكهلهوانهرێزێرڤی ئینتێرنێتیی هۆتێل، بلیتی چارتێری و توورهكان، فێركاریی ئانلاینی موعهلیمان، بلیتی فڕۆكهو قهتار و كهشتی، ناونووسینی ئینتێرنێتی و ئیمهیلیش لهئینتێرنێت كهڵك وهردهگیرێت. بێگومان پهسهندكراوهكهی مهجلیس لهسهر ههمووی ئهم بوارانهكاریگهری دادهنێت و كهسب و كارهئینتێرنێتییهكانیش كهم ڕهونهقتر دهكات. ساڵی ١٩٩٣ی زایینی واته٢٨ ساڵ لهمهوبهر ئێران بهئینتێرنێت وهسڵ بوو. لهو كاتهوهتا بهئهمڕۆ، ژمارهی بهكارهێنهرانی ئینتێرنێت بهردهوام زیادیان كردووه‌. بهڵام بهپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٨، ئێران لهبواری خێرایی ئینتێرنێت بۆ بهكارهێنهرانی ناوماڵ، لهنێوان ٢٠٧ وڵاتدا لهپلهی ١١٨ دایه‌. لهساڵی ٢٠١٩هوهههتا ئێستا خێرایی ئینتێرنێتی مۆبایلی ئێران لهپلهی ٥٦ و خێرایی ئینتێرنێتی سابتی ئێران لهپلهی ١٣٠ی جیهانیدا بووه‌.

كۆماری ئیسلامی لهههوڵی پێكهێنانی ئینتێرنێتی میللی دایهتا لهم ڕێگهوهكۆنتڕۆڵی بهسهر ترافیكی ئینتێرنێت دا ههبێت و گهڕانی ئازادی زانیاری و ههواڵ كۆنتڕۆڵ و سنووردار بكات و زانست و تێكنۆلۆژیی خۆی لهبواری نیزامی، ئابووری و حكوومیهتییهوهبپارێزێ. ئێران بهمامناوهندیی خێرایی ١٢.62 مێگابیت لهچركهدا، لهپلهی ١٣١ی جیهان دایهو لهوڵاتانی وهك سۆمالی و ئۆگاندا لهخوارتره‌. بهپێی دوایین ئاماری ڕهسمی، دهستڕاگهیشتن بهپتر له٥ ملیۆن سایت لهناوخۆی ئێراندا بهریپێگیراوه‌.

لهنێوان نزیك به٢٠٠ وڵاتی ئێستای جیهان، ٢٢ وڵات تۆڕهكۆمهڵایهتییهكان و ١٣ وڵات تۆڕهكانی ئینتێرنێت و مۆبایلیان فیلتێر كردووه‌. وڵاتانێكی وهك توركییه، وێنێزۆیلا و فیلیپین ناوهندگهلێكیان ههیهكهخهریكی بڵاوكردنهوهی سیاسهتی دهوڵهت و چهواشهكردنی زانیارین و بهواتایهكی دیكهههواڵی درۆ و ساختهبهرههم دێنن

كۆماری ئیسلامی لهباروودۆخی ئاسایی كۆمهڵگادا سایتهكان دهبهستێ و لهدهستڕاگهیشتنی ئازاد بهههواڵ و زانیاری ڕێگری دهكات و لهباروودۆخێكی وهك ئهمڕۆشدا كهملیۆنان كهس لهخهڵكی ئێران لهناڕهزایهتی بهحكوومهتی ئیسلامیی ئێران لهسهر شهقامهكانن،  دهست دهداتهقهتع كردنی ئینتێرنێت لهناوچهكانی وهك خووزستان تا لهبڵاوبوونهوهی ههواڵی خهبات و ههواڵی پێوهندیدار بهسهركوت و جهنایاتی ڕژیم ڕێگری بكات. لهههمان حاڵیشدا ههواڵنێربازجووهكانی سهربهبهدهزگای ئهمنی و نیزامیی خۆی دهنێرێتهناوچهكهتا ڕاپۆرتی درۆیین و ساختهسهبارهت بهبارووۆدخی ئێستا بڵاوبكهنهوه‌.

قهتع كردنی ئینتێرنێت تهنیا ڕێگری لهگهڕانی ئازادی ههواڵ و زانیاری لهكۆمهڵدا نییه، ژمارهیهكی یهكجار زۆر لهبهكارهێنهرانی ئینتێرنێت كار و ژیانیان لهگرهوی دهستڕاگهیشتن بهئینتێرنێت دایهو كۆماری ئیسلامی بهقهتعی ئینتێرنێت بهكردهوه،ههژاری و بێكاریی زیاتر بهسهر خهڵكدا دهسهپێنێ.

بهڵام بێگومان حهرهكهتی داماوانهی ڕژیم لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ زانست و تێكنۆلۆژی كار بهجێیهك ناگهیهنێ. بهر لهوهیكهكۆماری ئیسلامی بتوانێ ئهمجۆرهگهڵاڵانهبهڕێوهبهرێت، ئینتێرنێت لهڕێگهی مههوارهی ئینتێرنێتیی خێرا و ههرزان،  دێتهبهردهست خهڵكهوه‌. ههروهها ههموو نیشانهكان ئهوهمان پێدهڵێن كهشهپۆلی خرۆشاوی خهباتی جهماوهریی، دهرفهتی كهڵك وهگرتن لهگهڵاڵهی ستراتێژیك و درێژماوهبۆ كۆنتڕۆڵ كردنی خهڵك بهكۆماری ئیسلامی  نادات. ساڵهها پێش ڕژیم بۆ ڕێگریی كردن لهدهستڕاگهیشتنی خهڵكی ئاوایی بهمههواره، بهرقی ئاواییهكانی قهتع دهكرد، و  خهڵكیش لهبهرامبهردا بۆ وهكار خستنی ئامێرهكانیان لهباتریی ماشێن و تراكتۆر  كهڵكیان وهردهگرت. كۆكردنهوهی رێسیڤێری مههوارهكان و چوونهسهربانی ماڵهكان، ههوڵێكی سهرشۆڕانهی دیكهی ڕژیم بوو و ئهمڕۆ كهمتر ماڵێك ههیهكهبهتهلهویزیۆن و ڕادیۆ مههوارهییهكان دهستی ڕانهگات.  لهحهرام كردنی مۆسیفا تا قهدهغهكردنی ویدیۆ، لهكۆكردنهوهی دیشی مههوارهكان تا ڕێگری لهچوونی ژنان بۆ وهرزشگاكان و فیلتێر كردنی ئینتێرنێت و هیتر، مهسیری پاشهكشهی ڕژیمی ئیسلامی لهبهرامبهر خهڵك و زانستی زهمانهدا بووه‌.

بلۆك و فیلتێر كردنی سایتهكان بوو بههۆی فراوان بوونی ئیمكاناتی جۆراوجۆری وهك فیلتێرشكێنهكان. ٥٠ ملیۆن بهكارهێنهری ئێرانی، ڕێگاكانی بهرهنگاربوونهوهو پووچهڵ كرنهوهی سیاسهتی كۆنهپهرستانهو دژهئینسانیی ڕژیمیان دیوهتهوهو دهشیبیننهوه‌. ئهگهر ئاخوندی ئاوایی توانیی بهقهتع كردنی بهرق لهدهستڕاگهیشتنی خهڵك بهمههوارهڕێگری بكات، حكوومهتی ئیسلامیی ئێرانیش دهتوانێ لهسهدهی ٢١دا كۆمهڵ و خهڵك بۆ ههزار و چوارسهد ساڵ لهمهوبهری بیابانهكانی عهرهبستان بگهڕێنێتهوه‌.