پێناسه كردنی شۆڕشی ١٣٥٧ وه‌ك “ئینقلابی ئیسلامی“، ساخته‌كاریه‌كی مێژووییه. به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ڕژیمی ئیسلامی له ئێران به‌رهه‌می شكستی شۆڕشی ٥٧ بوو نه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی. چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ساڵی ١٣٥٧ به پشت به‌ستن به به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنه‌گره مێژووییه‌كان، خۆی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه.
له ساڵی ١٣٥٧دا، شه‌پۆله‌كانی خه‌بات دژبه ڕژیمی پاشایه‌تی، سه‌رتاسه‌ری ئێرانی داگرتبوو. له مانگه‌كانی پاییزی هه‌ر ئه‌و ساڵه‌دا، بێ ده‌سه‌ڵاتیی ڕژیمی شا له كۆنتڕۆڵ كردنی باروودۆخهكه بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ده‌ركه‌وتبوو. ئه‌وان پاش لێكدانه‌وه‌ی زۆر و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرته‌كانی ڕۆژانه‌ی سه‌فیره‌كانی ئه‌مریكا و ئینگلیس له تاران كه باروودۆخهیان له نزیكه‌وه چاوه‌دێری ده‌كرد، به‌وه گه‌یشتن كه پشتیوانی له ڕژیمی شا چیتر سوودی نییه و له‌وانه‌شه باروودۆخهكه به‌ره‌و قۆناخێكی بێ گه‌ڕانه‌وه به‌رێت و ئێرانیش هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان بكه‌وێته داوێنی شۆڕهویهوه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، كه له ڕژیمی شا ناهۆمێد ببوون، پێویستیان به سهنگهربهندیهكی نوێ بوو له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و پشتێنه ئه‌منیه‌ی كه به‌ده‌وری یه‌كیه‌تیی شۆڕه‌وی دا كێشابوویان. ئه‌وان له‌و بواره‌دا متمانه‌یه‌كیان به توانای میللی گه‌را لیبڕاله‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه چه‌په‌كان نه‌بوو. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له بوونی ماددی و له بیر و بۆچوونی ڕه‌وتی ئیسلامیی ئۆپۆزیسیۆنی شا دا، توانا و لێهاتوویی گونجاوی بۆ بوون به سه‌نگه‌رێكی دژه كۆمۆنیستی ده‌بینی. ڕاوێژكارانی ئه‌مریكایی شا و دهورووبهریهكانی به‌رده‌وام ڕێنوێنیان به شا ده‌دا كه له به‌رامبه‌ر ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕه‌وته شێوازێكی نه‌رم و نیان بگرێته به‌ر و هه‌ڵبه‌ت شاش ئه‌و ڕێنوێنیانه‌ی ڕه‌چاو ده‌كرد.
له ماوه‌ی شه‌ڕی سارددا، هه‌روه‌ك ئێستا، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا وه‌ك سیاسه‌تێكی دیاریكراو، هه‌وڵی ده‌دا تا نه ته‌نیا ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له مه‌ترسیی ڕووخان بپارێزێت، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا نیوهچاوێكیشی له ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و ڕژیمانه بێت و له ناویان دا هاوپه‌یمانی به‌توانای داهاتووی خۆی بدۆزێته‌وه. به‌ڵگه‌ی زۆر له‌به‌ر ده‌ست دان كه نیشانی ده‌ده‌ن ئه‌مریكا له كاناڵی ناڕاسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه دواتر پۆسته گرینگه كانی حكوومه‌تی ئیسلامی‌یان گرته ده‌ست، له‌په‌یوه‌ندی دابووه. پاش گه‌یشتنی خومه‌ینی به پاریس به شێوه‌ی ڕه‌سمی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گرت و به پێی به‌ڵگه بڵاوكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، چه‌ندین قه‌ول و قه‌راریش له نێوانیاندا جێبه‌جێ كرا. له‌به‌رچاوگرتنی تواناكانی ڕه‌وتی ئیسلامی وه‌ك سه‌نگه‌رێك دژبه یه‌كیه‌تیی شۆڕه‌وی ته‌نیا تایبه‌ت به ئێران نه‌بوو. بۆ نموونه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا پاش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی “زاهیرشا” له ئه‌فغانستان هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرته به‌ر و له‌سه‌ر نه‌یارانی ئیسلامیی ڕژیمی كابۆل حیسابی كرده‌وه. لاڤاوی پاره و چه‌كی ئه‌مریكایی له ڕێگه‌ی پاكستانه‌وه، حه‌ره‌كه‌تی ئیسلامی له ئه‌فغانیستان به‌هێز كرد و سه‌ره‌نجام به ده‌سه‌ڵاتی گه‌یاند و تاڵه‌بان و ئه‌لقاعیده‌ی ئه‌مڕۆش ڕۆڵه‌ی سه‌ركێشی هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ن. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئێرانیش ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی به‌وه گه‌یشتبوون كه ڕژیمی ئیسلامی گه‌لێك توانای به‌رچاوی له‌پێناو سه‌نگه‌ربه‌ندی له به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌ی یه‌كیه‌تیی شۆڕه‌وی دا هه‌یه.
له وه‌ها باروودۆخێكدا، ئه‌مریكا له كۆنفرانیسی “گوادلۆپ“دا له‌گه‌ڵ هاوپهیمانایی ئۆرووپایی خۆی سه‌باره‌ت به ڕژیمی شا و داهاتووی ئێران ده‌ستی كرد به ته‌گبیر و ڕاوێژكاری. ئه‌وان له لایه‌كه‌وه تێكڕا به‌وه گه‌یشتن كه له‌وه زیاتر له ڕژیمی شا پشتیوانی نه‌كه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بڕیاریان دا كه پێداویستیه‌كانی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن و مه‌هار كردنی شۆڕش بۆ ڕه‌وتی ئیسلامی دابین بكه‌ن. له ڕاستیدا كۆنفرانسی گوادلۆپ چاره‌نووسی ڕژیمی شای دیاری كرد و هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوای بۆ دانانی خومه‌ینی له سه‌ر جێگای شا هاوئاهه‌نگ كرد. پاش ئه‌و بڕیارانه بوو كه ئه‌رته‌شی شا بێ لایه‌نیی خۆی ده‌ڕبڕی و ماشێنی ته‌بلیغاتی ڕۆژئاوا به قازانجی ڕه‌وتی ئیسلامی كه‌وته كار. ئه‌وان هه‌ر ئه‌وكات به باشی ده‌یانزانی كه ده‌وڵه‌تی “شاپوور به‌ختیار” توانای كۆنتڕۆڵ كردنی شۆڕش و دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ڕۆژئاوای له به‌رامبه‌ر یه‌كیه‌تیی شۆڕه‌وی دا نییه. ده‌وڵه‌تی “به‌ختیار” بۆ ئه‌وان ته‌نیا ده‌رفه‌تێك بوو تا له‌و ڕێگه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ئیسلامی به ڕێكه‌وتن بگه‌ن.
ده‌وڵه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا نیگه‌رانی ئه‌وه بوون كه ده‌خاڵه‌تی بێ جیێ ئه‌رته‌شی شا باروودۆخهكه له كۆنتڕۆڵ به‌رێته ده‌ر و ئێران تووشی ناسهقامگیریهكی درێژماوه بكات، له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه وه‌ها باروودۆخێك به مانای خلۆر بۆنه‌وه‌ی ئێران به‌ره‌و كه‌وتنه ژێر داوێنی یه‌كیه‌تیی شۆڕه‌وی به حیساب ده‌هات. له وه‌ها باروودۆخێكدا بوو كه “هایزێر“یان وه‌ك ژێنڕاڵێكی به ئه‌زموون كه نفووزێكی زۆری له ناو فه‌رمانده‌كانی باڵای ئه‌رته‌ش دا بوو و له هه‌مان كاتدا سیاسهتزانێكی لێهاتووش بوو، به ئامانجی ڕێگریی ئه‌رته‌ش له هه‌رجۆره هه‌وڵێكی كوودتاچیانه و خۆش كردنی ڕێگای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خومه‌ینی، ڕه‌وانه‌ی ئێران كرد. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وه بوو كه ئه‌رته‌ش ده‌بوایه ڕێگاخۆشكهری به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیسلامیه‌كان بوایه تا ئه‌وانیش بتوانن له ڕێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، شه‌پۆله سه‌ركێشه‌كانی شۆڕش كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش خۆی به‌شێك له‌و ستراتێژیه بوو، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی، سه‌پاندن و سه‌لماندنی خومه‌ینی بوو وه‌ك ئالتێرناتیوی ڕژیمی شا به‌سه‌ر بیروڕای گشتیی خه‌ڵكی ئێران دا. خومه‌ینی كه له سه‌ره‌تاوه بڕیار بوو پاش دوورخرانه‌وه‌ی له عێراق، له كووه‌یت یان سووریه جێگیر بكرێت، به پێشنیاری ڕاوێژكارانی ڕێگای گۆڕی و ڕه‌وانه پاریس كرا. پاش جێگیر كردنی خومه‌ینی له “نۆفێل لوشاتۆ” هه‌موو ده‌زگا تهبلیغیهكانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت سرویسه فارسی زمانه‌كان تیشكیان خسته سه‌ری. له حاڵێكدا كه هێزه چه‌په‌كان له ناوه‌وه‌ی ئێران به كه‌مترین ئیمكاناته‌وه، نوسخه‌ی پۆلی كۆپی كراوی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆیان له ئاستێكی سنوورداردا بڵاوده‌كرده‌وه، هه‌موو شه‌وێك به‌شی فارسیی ڕادیۆی “بی بی سی” فه‌رمانه‌كانی خومه‌ینیی له سه‌رتاسه‌ری ئێران له جاڕ ده‌دا.
به ڕووخانی شا، ئامانجی خومه‌ینی هاتبووه دی، ئه‌مجاره‌یان ده‌بوایه مه‌شخه‌ڵی شۆڕش خامۆش كرابایه. به‌ڵام گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش ئامرازی تایبه‌تی پێویست بوو. خومه‌ینی ستراتێژی خۆی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی شۆڕش به‌ره به‌ره به‌كرده‌وه ده‌رهێنا. فریوكاریی خومه‌ینی و داپۆشینی نیازی ڕاسته‌قینه‌ی له بیروڕای گشتی كۆمه‌ڵ، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێدا تا خۆی بۆ سه‌ركوتی نیهایی شۆڕش ئاماده بكات. خوڵقاندنی كۆڵ وكۆی درۆیین بۆ بزواندنی بیر و هه‌ستی جه‌ماوه‌ر كه نموونه دیاره‌كانی بریتی بوون له داگیر كردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران و ماجه‌رای بارمته‌گیری ٤٤٤ ڕۆژه‌ی دیپلۆماته‌كان و وتنه‌وه‌ی درووشمی دژه ئه‌مریكایی به مه‌به‌ستی ئاماده كردنی سه‌ره‌تاكانی سه‌ركوتی خوێناوی ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی كه په‌یگیری ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش بوون، نومایشی “موسته‌زعه‌ف په‌نایی” و ساده ژیانی شه‌خسی، خۆشباوه‌ڕی درووست كردن له بوار بڵاوكردنه‌وه‌ی عادڵانه‌ی سه‌روه‌ت له‌ناو جه‌ماوره‌ی خه‌ڵكدا، ڕۆیشتن به‌ره‌وپیری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ڕاگرتنی كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵ له حاڵه‌تی ئاماده‌باش و نائارامیی دایمی، هێرش بۆسه‌ر زانكۆكان و داخستنیان له‌ژێرناوی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی“، هه‌موو ئه‌وانه نموونه گه‌لێكن له فریوكاریی خومه‌ینی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ستراتێژیكی خامۆش كردنی مه‌شخه‌ڵی شۆڕش. به‌مجۆره دژه شۆڕشی ئیسلامی، ده‌رفه‌تی په‌یدا كرد تا به‌دوای یه‌كدا زهربهكانی خۆی بوكوتێته سه‌ر شۆڕشی ساوای ئێران و سه‌رئه‌نجام له ساڵه‌كانی ده‌ستپێكی ده‌یه‌ی ٦٠دا به به‌كارهێنانی وه‌حشیانه‌ترین و به‌ربڵاوترین سه‌ركوت، به ته‌واوی شكستی به‌و شۆڕشه هێنا.