رۆژی شه‌ممه ٧ی خاكه‌ڵێوه، “وانگ ئیی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین گه‌یشته تاران بۆ ئیمزای رێكه‌وتننامه‌ی ٢٥ ساڵه‌ی ئێران و چین.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن “سه‌عید خه‌تیب زاده” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوه و به وته‌ی ناوبراو ئه‌م ڕێكه‌وتننامه له په‌نجاهه‌مین سالیادی په‌یوه‌ندییه ستراتژیه‌كانی ئێران و چین ئیمزا ده‌كرێت. شایانی باسه، ئه‌م رێكه‌وتننامه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار له به‌ینی موقاماتی ئه‌م دوو وڵاته ده‌ست به ده‌ست كراوه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ناو به‌رپرسان و لایه‌نه جیاجیاكانی ڕژیم و ئۆپۆزسیونی لێكه‌وتبووه.