کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئیمارات داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات

درخواست غرامت امارات متحده عرب از ایران 1

ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆکوەزیرانی ئیمارات ئێرانی بە “دەستدرێژیی بە ئەنقەست” و “فریودانی دیپلۆماسی لە دراوسێکانی” تۆمەتبار کرد و داوای لە ڕژێمی وڵاتەکەی کرد قەرەبوو بکاتەوە.

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە ئێران زۆرترین زیان و هێرشی داوەتە سەر ئیمارات و بەتایبەتی دوبەی. سەرۆک وەزیرانی ئیمارات ڕایگەیاند، هەر ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ دەبێت گەرەنتی ئەمنی بەهێزی تێدابێت و داوا لە تاران بکات کە قەرەبووی بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی گرینگ بدات. بەپێی خەمڵاندنەکان، شەڕەکە ڕۆژانە ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پیشەسازی گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرج کردووە و گەشتی ڕۆژانەی ٥٢٦ هەزار گەشتیاریشی پەکخستووە. شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لە دوای شەڕەکە، هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە دژی هەندێک وڵاتی دراوسێ، لەوانە سعودیە، کوێت، بەحرەین، عومان، ئوردن و قەتەر دەستپێکرد؛ هێرشەکان کە سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.