
ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەهۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا و راوەستانی هێڵەکانی فڕۆکەوانی، کۆمپانیای “ئەڤیانکا”ی کۆلۆمبیا، كه یهكێك له قهدیم ترین کۆمپانیای فڕۆکەوانییە لە جیهاندا، مایەپوچبوونی خۆی راگەیاند.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووهتهوه، کۆمپانیای “ئەڤیانکا”ی کۆلۆمبیا چهند ڕۆژی لهمهوبهر داوای هاوکاریی لە حکومەتی وڵاتەکەی کردبوو، بەڵام وەڵامی پێویست نەدراوەتەوە و دواتر، مایەپوچبوونی خۆی راگەیاندووە. ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە، کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەڤیانکا لە کۆتاییەکانی مارسی رابردووەوە هیچ گەشتێکی ئەنجام نەداوە و نزیک بە ٢٠ هەزار کارمەندیشی بەبێ حقووق رەوانەی ماڵەوە كردووهتهوه. جێگهی ئاماژهیه، کۆمپانیای “ئەڤیانکا”ی کۆلۆمبیا لە ساڵی ٢٠١٩وە بەهۆی کەڵەکەبوونی زیاتر لە حەوت میلیارد دۆلاری قەرز لەسەری، توشی گیروگرفتی ئابوری بووەتەوە و لە سەردەمی کۆرۆنادا مایەپوچبوونی خۆی راگەیاندووه.
