كه‌متر له دوو مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ٠.٧٪ی ڕێژه‌ی بێكاری، ئاماره‌كان پێچه‌وانه‌ی ئیدعاكانی ڕژیم نیشان ده‌دات و نرخی بێكاری له زستانی ١٤٠١ به ٧.٩٪ گه‌یشتووه كه نسیبه‌ت به سێ مانگ پێشووتری ١.٥٪ زیادی كردووه و نیسبه‌ت به زستانی ١٤٠٠ ٣٪ چووه‌ته سه‌ره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیعتماد ئانلاین، ئاماره‌كان نیشانده‌ری شكاندنی ڕیكۆرد له نرخی بێكاریه و وه‌عده‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ درووست كردنی یه‌ك ملیۆن پیشه ته‌نیا به‌لێنێك بووه وه‌كوو به‌ڵێنه‌كانی پێشووتریان كه جێبه‌جێ نه‌كراوه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ٢٦٪ی چووه‌ته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه واته ٢٦٢ هه‌زار و ٧١٦ كه‌س به جه‌معیه‌تی شاغڵ ئیزافه بووه كه زۆر كه‌متر له ڕێژه‌ی بێكارانی ئێرانه و له ساڵی ڕابردوودا ٢.٥ ملیۆن بێكاری دیكه به ڕیزی بێكارانی وڵات ئیزافه بووه.
